سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە کەناری ڕۆژئاوا ١١ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد

سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و لانیکەم ١١ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هێرشیان کردە سەر گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شاری جەنین و ١١ کەسییان دەستبەسەر کرد. لە کاتی هەڵکوتانە درۆنەکان دەورییەیان لە ناوچەکە ئەنجام دەدا و هێزەکانی داگیرکەر تەقەیان دەکرد.
هەروەها باس لەوە کرا، داگیرکەران هەڵکوتانە سەر چەند خانوویێک لە ناوچەکانی جەبەل ئەبو زوهەیر و خالەت سوحا لە کەمپی جەنین و پارە و زڕی فەلەستینییەکانیان دزیوە.
داگیرکەران هەڵکوتانە سەر قەزای خەدر لە باشووری بەیت لەحم و لە گەڕەکەکانی سەبڕی و دار سەڵاح جێگر بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر گوندی تەیاسر لە ڕۆژهەڵاتی توباس ئەنجام درا. سەربازەکانی داگیرکەر بە بۆمبی گاز و دەنگ هێرشیان کردە سەر خەڵک.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆامری سوریا کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی لە ئازەربایجان بوو لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، کەرەستەی بیناسازی سەر بە کۆمەڵێک داگیرکەری جوولەکە توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی جەنین، لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ڕووبەرێکی زۆری زەوی فەلەستینییەکان بە بولدۆزەر لەناو برد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٨٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٨ هەزار و ٩٥ کەس.